هاوسەرۆکی دەم پارتی: دەبێت کۆمسیۆنی ئاشتی بەزوویی پێکبێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 99 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لەپەرلەمانی  تورکیا، ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات کۆمیسۆنی چارەسەری دابمەزرێت و هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەیان لە پێشدایە.

تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوکات سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی دەوڵەتی تورکیا کرد کە لە باشووری کورستان بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان گیانیان لەدەستدا.

تولای حاتەم ئۆغوللاری دەڵێت، پێش ئەوەی پەرلەمان دابخرێت دەبێت کۆمیسیۆنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک درووست بکرێت و دەبێت ئەم کۆمیسیۆنە لە تەواوی وەرزی هاویندا بە شەو و ڕۆژ کار بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، شاندی ئیمراڵی لە دیدارەکەی پێرێیاندا لەگەڵ ئۆجالان دەربارەی بابەتی 'چەک لەناوبردنی گەریلا' قسەیان کردووە.

تولای حاتەم ئۆغوللاری لەبارەی کۆبوونەوەی شاندەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان ڕونیکردەوە، لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە هەفتەیەکی مێژووییداین. شاندەکەمان لەسەر پێویستییەکانی پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆککۆمار قسەیان کرد. بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە بە سەرکەوتن تێپەڕێت، دەبێت ڕێگرییە سیاسیی و یاساییەکان لاببرێن و دەرگاکانی دیموکراتیزەبوون و ئاشتی بکرێنەوە. هەروەها هیوای گەلانی تورکیا لە هەمووکات زیاتر بووە. ئەم ساتە دەبێتە مەراسیمی ئاشتی کە هەموومان  لەگەڵییدا دەژین. ئەم ساتە مسۆگەرکردنی ئاشتی تورکیایە. ئێمە لە قۆناغی ئاشتیداین.
ئ.ه