شارپرێس:
دادگای تونس ڕۆژی سێشەممە سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەر ڕاشید غەنووشیی سەرۆکی پارتی نەهزەی ئیسلامیدا سەپاند لە دۆسیەی پیلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت.
ئاژانسی هەواڵی تونس بڵاویکردەوە، دادگای یەکەمی تونس، بڕیارەکانی لە دۆسیەی "پیلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت 2" دەرکردووە، کە بریتی بووە لە 14 ساڵ زیندانیکردن بۆ غەنووشی.
هەروەها بڕیاری 12 ساڵ سزای زیندانیکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حیزبی سەردەمی فەرمانڕەوای پارتی نەهزە.
جگە لەو سزایانەی پێشتر لە دژی تۆمەتباران دەرکرابوون، سزای 35 ساڵ زیندانیکردن بەسەر تۆمەتباران، نادیە عکاشە، سەرۆکی پێشووی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، موعاز غەنووشی کوڕی ڕاشید غەنووشی و عادل دعداع و ڕەفیق عەبدولسەلام سەرکردەکانی نەهزه سەپێندرا.
ئ.ه