شارپرێس:
خالید محەممەدی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارەدا کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە خالید محەممەدی، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی گوندی «ئەنجێنە»ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە گەنجە لە سنووری شابدینی بانە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی حکومەت کراوەتە ئامانج.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی خالید محەممەدی تا ئێستا لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ئ.ه