شارپرێس:
ئەندامێكی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان‌و لیژنەکانی عێراق، تەنها بۆ دواخستنی پابەندییەکانە.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەهەژماری تایبه‌تى خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیویەتی، "حکومەتی سودانی بەبیانوی وردەکاریی تەکنیکی، خۆی لەپابەندییەکان دەدزێتەوە".
به‌وته‌ى ئەندامەكه‌ى دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، "کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان‌و لیژنەکانی عێراق، تەنها بۆ دواخستنی پابەندییەکانە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "سودانی دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاروایه له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر ئه‌و لیژنه پێنج كه‌سیه‌ى له‌وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى عێراق به‌بڕیارى سودانى پێكهێندراوه له‌مڕۆوه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن.