شارپرێس:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى نوێنه‌رى خۆى نارده‌ى قه‌زاى خه‌بات له‌سنورى هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خورشید هه‌ركى، شارپرێس زانیویه‌تى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام‌و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌فده‌كه‌ى بارزانى، پارتى هێزێكى زۆر‌و چه‌كى قورس‌و هێلیكۆپته‌ریشى ڕه‌وانه‌ى خه‌بات كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى خه‌بات تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم نوێنه‌رى خۆى نارده لاى خورشید هه‌ركى، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌یان نه‌گه‌یشته ئامانج‌و شكستیهێنا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ى شارپرێس، نوێنه‌ره‌كه‌ى بارزانى داواى له‌خورشید هه‌ركى كردوه كۆتایی به‌و گرژیانه بهێنێت‌و سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بكات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، خورشید جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌و ناحه‌قیانه‌ى به‌رامبه‌ریان كراوه، زیاتر له20 هه‌زار چه‌كدار بڕیارى خۆیانداوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت:"خورشید هه‌ركى به‌نوێنه‌ره‌كه‌ى بارزانى وتوه، ئه‌وه‌ى ده‌بێت كۆتایی به‌و دۆخه بهێنێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌و پێویسته هه‌رچى زوه، ئه‌و هێزه زۆره‌ى له‌ده‌روازه‌ى خه‌بات كۆى كردوه‌ته‌وه، پاشه‌كشه‌یان پێبكات‌و ڕه‌وشه‌كه ئاسایی بكاته‌وه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، خورشید هه‌ركى وتویەتی، "تا دوێنێ ئێوارە ئەو کێشەیە، کێشەی من بوەو من توانیومە ڕێککەوتنی لەسەربکەم، لەدوێنیوە کێشەکە بوەتە کێشەی هەموو هەرکیەکان‌و لێم قبوڵناکەن بەبێ بەدەستهێنانی مافەکانیان، نە ڕێککەوتن بکەم‌و نە سەردانی هیچ بەرپرسێکیش بکەم".
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، پارتى جوڵه‌ى به‌هێزێكى زۆر به‌ئاراسته‌ى خه‌بات كردوه كه جگه له‌چه‌كى قورس، هێلیكۆپته‌ریشیان له‌گه‌ڵدایه.
له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه دۆخێكى نه‌خوازراو له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر دروستبوه‌و سه‌ره‌تاى كێشه‌كه‌ش دروستبونى ناكۆكى بوه له‌نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تى هه‌ركى‌و گۆران، به‌ڵام دواتر بوه‌ته پێكدادانى نێوان هه‌ركیه‌كان‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى سنوره‌كه.
