شارپرێس:
لەدەریای سور کەشتییەکی چینی بەتیشکی لەیزەر هێرشیکردهسەر کۆپتەرێکی ئەڵمانیو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بەتوندی هێرشەکە ئیدانە دەکاتو دەڵێت، "نە دەهێڵین کەس یاساکانمان بشکێنێت نە ئێمە یاسای کەس دەشکێنین".
ئەمڕۆ چوارشەممە یۆهان ڤادێفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکەناڵی دۆچلاندی ئەڵمانیدا لێدوانیداو وتی، "چین نەدەبوایە هێرشبکاتەسەر هێزەکانمان، ئەمە بەهێچ جۆرێک جێگای قبوڵکردن نییە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت:"هێرشی کەشتییەکەی چین بۆسەر هێزە ئاسمانییەکانمان هیچ پاساوێکی نییە لەکاتێکدا ئێمە خەریکی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانین لەهێرشی حوسییەکان".
یۆهان ڤادێفول وتی، "ئێمە بەهیچ جۆڕێک یاساکانی چینمان پێشێلنەکردوەو سنورەکانمان پاراستوە، نە دەهێڵین کەس یاساکانمان بشکێنێت نە ئێمە یاسای کەس دەشکێنین".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیاتر لەسەر پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان دواو وتی:"ئێمە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا لەسەر یاسای نێودەوڵەتی ڕێککەوتوینو ئەرکی هەمومانە کەشتییەکان لەهێرشی حوسییەکان بپارێزین، چین دەبێت ئاگاداری ئەو بابەتە بێتو لەوە تێبگات ئێمە نیازی ئازاردانی چینمان نییە".
بەگوێرەی یاساکانی شەڕ، بەکارهێنانی تیشکی لەیزەر وەک هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتی بەرامبەر ئەگەربێتو زیانیشی بەهێزەکانی نەگەیاندبێت.