سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی لیژنە پێنج کەسیەکەی چارەسەی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق 48 کاتژمێری بۆ لیژنەکە داناوە کە ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، "ئەو لیژنەیەی بۆ جارەسەری مووچە پێکهاتووە، سەرۆکەکەی محەمەد تەمیمی وەزیری پلاندانانە و پیاوێکی ورد و عاقڵە، ئەگەر هەرێم بیەوێت ئەو لیژنەیە دەتوانن رێککەوتنەکە بگەیەنن بە دەرەنجامێک، بەڵام لێرە کێشەیەک هەیە کە یەکێتی و پارتی نایانەوێت بەهیچ جۆرێک نەوت رادەست بکەن".
وتیشی "گەیشتن بە دەرەنجامێک لەلایەن ئەو لیژنەیەوە کەوتووەتە سەر گفتوگۆکان، بەڵام بەپێی ئەوەی مووچە نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات بگەنە رێککەوتن و بەپێی زانیاریەکان حکومەتی عێراق ماوەی 48 کاتژمێری داناوە بۆ ئەو لیژنەیە تا راپۆرتەکەیان ئامادە بکەن و پاشان ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی بۆ دەکات".
هاوکات وتیشی "عێراق بە (هەژماری من) رازی نابێت، چونکە بەغدا دەیەوێت خۆی کۆنترۆڵی مووچە بکات چونکە لە لیستەکەدا غەیرە عێراقی مووچەی بۆ نوسراوە".