سەعید مەموزینی
ئه‌مڕۆ موچه شۆڕشه و شۆڕشیش موچه‌یه، چونكه بژێوی ژیان
و گوزه‌رانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پێوه گرێدراوه،
خه‌ڵكی تاقه چاوه‌ڕوانییان بوویته موچه‌و بیر كردنه‌وه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر موچه‌یه‌و
ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه به‌رده‌وام بێت كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
به دواوه‌یه، ئێستاش تووش هاتووین به‌ڵام هه‌ڵی چاره‌سه‌ر ماوه، چونكه ئه‌گه‌ر بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه پێشهاتی باشی نابێت،
كۆبونه‌وه‌كان و لێدوانه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان به قسه‌ی ئاگرین ، دادی گیرفانی به تاڵ و زگه برسییه‌كان نادات هه‌روه‌كو
گوتراوه( بۆ میلله‌تێكی برسی باسی دیموكراسی و سوسیالیزم نه‌كه، چونكه ئه‌وان چاویان
له نانه)(1) دانی فه‌رده ئاردێك له سه‌دان قسه‌ی خۆش باشتره، ئه‌مڕۆ نان واته
كوردایه‌تی، بێ نانی دوریی خه‌ڵكه له كوردایه‌تی، با حكومه‌تی هه‌رێم گوێ به‌قسه‌ی
موجامه‌له چییه نا دڵسۆز‌و تێره‌كان نه‌دات،
كه ده ساڵی دیكه‌ش موچه نێت منه‌تیان پێوه نییه، هه‌ر بیر له موچه ناكه‌نه‌وه،
به‌ڵام سه‌یری منداڵی شیرخۆرو ماڵه كرێداره‌كان بكه‌ن، سه‌یری سوپه‌ر ماركێته‌كان
و ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له بێ پاره‌یی ناتوانن ده‌رمان
بكڕن و چاره‌سه‌ر وه‌رگرن، هه‌ندێكیان له بێ پاره‌یی ده‌مرن به داخه‌وه، ئه‌وه‌ش
ئه‌فاڵێكی نوێیه خراپتره له ئه‌تفاڵی كۆن، ئه‌نفاڵی كۆن بیری نه‌ته‌وایه‌تیی به
هێزده‌كرد، ئه‌نفاڵی نان بڕین بیری نه‌ته‌وایه‌تی لاواز ده‌كات بگره به‌ره‌و نه‌مانده‌بات.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی دوێنێ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكبوون ئه‌مڕۆ له
به‌ر بێ موچه‌یی باشتر بڵێم برس خۆشه‌ویستیان كاڵبۆته‌وه، با چاره‌سه‌ریه‌ك بدۆزرێته‌وه،
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
با ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن موچه هیچ نییه بێن ماڵه‌كانیان له
گه‌ل خه‌ڵك دابه‌ش بكه‌ن ئه‌و كاته ده ساڵی دیكه‌ش موچه نێت، خه‌ڵك ته‌حه‌مولده‌كات،
هه‌روه‌كوو له چیا‌و پێشمه‌رگایه‌تی ته‌حه‌مولیانده‌كرد، له لایه‌ك سێویان ده‌چنی
و له گارگه‌كان كاریانده‌كردو منداڵه‌كانیان به خێو ده‌كردو له هه‌مانكاتدا ده‌بوونه
پێشمه‌رگه.
له (كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 8/7/2025 حكومه‌تی عیراق بڕیاری ناردنی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی
نه‌داو لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت.)(2) ئه‌و بڕیارانه‌ش زامی خه‌ڵكی گیرفان به‌تاڵ ساڕ‌ێژ
ناكات، پێویسته به‌دادی ئه‌و خه‌ڵكه وه‌فاداره بێن،كه به ماڵ و گیان هاوكاریی
پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، و حكومه‌تی هه‌رێم چ له رێگای ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كانه‌وه
كه زۆرن و یانیش به پاره‌ی خۆی موچه‌كه
بدات، هه‌موو نوێنه‌رانی خۆی له وه‌زیرو نوێنه‌رو
په‌رڵه‌مانتاره‌كان بكشێنته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم توانیی سێ مانگ سه‌ربه‌خۆ
موچه بدات، بێی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بێگومان حكومه‌تی عیراق خۆی بۆ گوتوبێژ به‌ره‌و
هه‌ولێر دێت، زۆر جیاوازیی هه‌یه شاندی هه‌رێم بڕواته به‌غدا، یان به‌غدا بێته هه‌رێم، كاتێ كورد ده‌ڕواته
به‌غدا، هێز له ده‌ست به‌غدایه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا بێته هه‌ولێر ئه‌وه هێزی قسه له ده‌ست كورده.
له گوتوبێژیش هێز قسه ده‌كات نه‌ك سوزو به‌زه‌یی و راستی.
ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌كرێت، هێزی هاوپه‌یمانان كه دۆستمانن
به تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاو دێریمانده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو له ساڵی 1880 ئه‌و كاته‌ی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری
راپه‌رینیكرد، كونسولی روسیا پێی گوت: سه‌ربه‌خۆیتان بده‌ینی ده‌توانن خۆتان به‌ڕێوه
ببه‌ن، شێخ وه‌ڵامیدایه‌وه: یه‌كساڵ چاودێریمان
بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین، ئه‌وه حكومه‌ته‌كه‌مان لێبستێننه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كاندا كێشه‌ی
خورشید هه‌ركیش سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و هه‌لانه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هاتن دیوه‌خانیان
ئاوه‌دانكردو خانووه به قوڕه‌كانیان فراوانكرد، ده‌وڵه‌مه‌ندی نوێیاندروستكردو بگره
ئاغای نوێش دروستكرا، با رێز له ئاغا‌و شێخ و هه‌موو خه‌ڵك بگیرێت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ژاره‌كان
برسی بن و خه‌ڵكێكیش به ناوی جۆراوجۆر گه‌مه‌یان
به هه‌ژارو نه‌داری ئه‌و وڵاته بێت، كه هه‌ر ئه‌وانه‌ن له كاتی ته‌نگانه‌دا به
هانای كوردستانه‌وه دێن، به‌راستی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌و كێشانه بۆ هه‌موان مه‌ترسیداره.
--------------------
١-سیمیناری نیكیتا
خرۆشچۆف.
٢-کۆبونەوەی حکومەتی عیراق.
