شارپرێس:
تۆم فلێچەر ڕێکخەری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 17ملیۆن کەس لەیەمەن بەدەست برسێتیەوە گرفتارن، لەنێویاندا زیاتر لەیەک ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان بەدەست بەدخۆراکییەوە ژیانیان لەمەترسیدایە.
فلێچەر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەدا، قەیرانی ئاسایشی خۆراک لەهەژارترین وڵاتی جیهانی عەرەبی لەکۆتاییەکانی ساڵی 2023وە بەرەو خراپتر دەچێت.
هۆشداریشیدا لەوەی، تا مانگی ئەیلولی داهاتوو ژمارەی برسییەکان بۆ زیاتر لە 18 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە، هاوکات ژمارەی ئەو منداڵانەی بەدەست بەدخۆراکی توندەوە گرفتارن تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ یەک ملیۆنو 200 هەزار کەس بەرزدهبێتەوەو زۆرێکیان ڕوبەڕوی مەترسیی زیانی هەمیشەیی لەتوانا جەستەییو دەرونییەکانیان دەبنهوه.
ئەو پسپۆڕانەی کە پۆلێنبەندی قۆناغی یەکگرتوی ئاسایشی خۆراک پەرەپێدەدەن ئاماژه بهوهدهكهن، یەکێک لەدیارترین ئاماژە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی برسێتی ئهوهیه، زیاتر لە 17 هەزار یەمەنی لە چوارچێوەی سێ خراپترین قۆناغی نائاسایشی خۆراکدا پۆلێنكراون.
بهگوێرهى ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکان، پلانی هاوکاریی مرۆیی یەمەن بۆ ساڵی 2024 بەبڕی 2.5 ملیار دۆلار، تا ناوەڕاستی مانگی ئایار تەنها 222 ملیۆن دۆلاری وەرگرتبوو، کە تەنها نزیکەی 9%ی بودجەی پێویست پێکدەهێنێت.
