شارپرێس:
لەسەرەتای ئەمساڵەوە
تاکو ئێستا دەسەڵاتدارانی سعودیە 189 کەسیان
لەسێدارە داوە، کە 101 کەسیان بیانی بون.
بەگوێرەی ئامارێکی
رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا 101 کەسی بیانی لەسعودیە
لەسێدارەدراون، کە 93 کەسیان بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان
بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە
ساڵانی 2022 و 2023 سعودیە لەڕیزبەندی سێیەم وڵاتانی جیهان بوە بۆ زۆری ژمارەی لەسێدارەدانی
تاوانباران، کە چین لەپلەی یەکەم و ئێرانیش لە دوەمی ریزبەندەکەیدایە.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە،
لەساڵی ڕابردودا 338 کەس لەسعودیە
لەسێدارەدراون و 129 کەسیان بیانی بون،
ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دادەنرێت.
محەمەد سەردار