شارپرێس:
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان یەکێکە لە زیاندمەندەکانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، دەشڵێت، بە کۆتایی هاتنی شەڕەکە گرنگی تەواو دەدەن بەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتوە.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،"سبەینێ سەرەتای پڕۆسەی ئاشتی بە لەناوبردنی چەک لەلایەن ژمارەیەک ئەندامانی پەکەکەوە لە هەرێم دەستپێدەکات و هیواخوازین پڕۆسەکە سەرکەوتوبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، گەرچی پرۆسەکە پەیوەستە بەناوخۆی تورکیاوە، بەڵام وەک هەرێم پڕۆسەی ئاشتی بە پڕۆسەی خۆیان دەزانن و دەیانەوێت سەرکەوتوبێت.
محەمەد سەردار