لەسلێمانی درونێکی بۆمبڕێژکراو خرایەخوارەوە

کوردستان

10/07/2025‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی فەرماندەیی یەكەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە خرایەخوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسلێمانی بە شارپرێسی وت، درۆنەکە لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتییەوە خرایەخوارەوە و لەئێستادا تیمەکان گەیشتونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن.

هاوکات، سەرچاوەیەکی دیکە باسی لەوەکرد، درۆنەكە زیانی نەبوەو لەشوێنێكی چۆڵ كەوتوەتە خوارەوە.