لەشەش مانگدا تورکیا هەزار و 678 هێرشی بۆ سەر هەرێم ئەنجامداوە

کوردستان

10/07/2025‌ 112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تایبەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە، هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەمشێوەیە بوە:

-لە 1ی کانوونی دووەم بۆ 30ی حوزەیران، سوپای تورکیا هەزار و 678 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 -هەزار و 484 هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆک، 140 هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر، 54 هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای سلێمانی و (سفر) هێرشیش بۆ سەر سنوری پارێزگای نەینەوا بووە.

-بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نۆ هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی بە شێوەیەک سێ هاووڵاتی شەهید و شەش هاوڵاتی تری مەدەنی برینداربوون.

-لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، سوپای تورکیا هەزار و 232 هێرشی لە ڕێگەی تۆپباران، 397 هێرشی لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 43 هێرشی لە ڕێگەی هەلیکۆپتەر، پێنج هێرشی لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەکی سوک و یەک هێرشی لە ڕێگەی تەقینەوە ئەنجامداوە.

-تەنها لە مانگی حوزەیراندا، سوپای تورکیا، 550 هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە 541 هێرشیان بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆک و نۆ هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر بوون. بە بەراورد بە مانگی ئایار، ژمارەی هێرشەکان لە مانگی حوزەیراندا بە ڕێژەی 8% زیادیانکردووە.

-لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەی پەکەکە لە مانگی ئادار، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردومانێکی بۆ سەر سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەداوە.

بەپەلە