کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆدەبێتەوە و بەرامبەر بەغدا بڕیار دەدات

کوردستان

11/07/2025‌ 2034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بڕیارە رۆژی شەممە بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە.

کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردانە لەسەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كە لە ئێستادا تا ڕادەیەک بە بنبەست گەیشتووە.

زیاتر لە (70) رۆژە موچەخۆران موچەیان وەرنەگرتووە، باس لە ئەگەری كشانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق، هەموو هەوڵەكان لە گفتوگۆ و پێكهێنانی لیژنە و نێوەندگیری بێ ئەنجام بوون.