بەشێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ هەینیی لە باشووری کوردستان دەست لە چەکەکانیان هەڵدەگرن. رێوڕەسمەکە بە بەشداریی دەیان میوانی دەرەوە و نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رێوڕەسمەکە لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنەکەی بۆ رای گشتیی ئاشکرا نەکراوە و کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەڵێت، دوای کاتژمێر 11 دیمەنەکانی دەستهەڵگرتن لە چەک بۆ رای گشتیی بڵاودەکرێنەوە.
نوێدەکرێتەوە..