ئەمڕۆ گەریلا چی لە چەکەکانی کرد؟ زانیاریی نەبیستراو گەیشت

کوردستان

11/07/2025‌ 1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه


مەلا نادر، ئەندامی دامەزراوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانیاریی نوێ لەسەر مەراسیمی دەستهەڵگرتنی چەک لە لایەن پەکەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، گەریلاکان ژمارەیان 30 کەس بوو، نیوەیان ژن و نیوەکەی دیکەیان پیاو بوون.

مەلا نادر کە خۆی لە مەراسیمەکەدا ئامادە بووە باسی لەوەکرد، گەریلا لەبەرچاوی ئامادەبواندا چەکەکانی سوتاند.

لەنێو گرووپەکەدا کە خۆیان ناو نابوو "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، نەدیم سەڤەن، تێکۆشین ئۆزان و تەکین مووش لە بەرپرسانی باڵای کەجەکە ئامادە بوون.

ئەو گرووپەی چەکەکانیان سووتاند 30ـی گەریلابوون، 15 ژن و 15 پیاو بوون. لە رێوڕەسمەکەدا بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە چەکی دانا.