سەرچاوەیەکەی ئاگادار بۆ شارپرێس ئاشکرایکرد، ئەو چەكانە پارێزراون و لە جێگەیەكی ئەرشیفیی سلێمانی لە نێو شوشە نمایشدەكرێن و دەپارێزرێن.
پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە کۆتایی هات، 30 چەکدار چەکەکانیان سوتاند کە بریتی بوون لە چەکی کلاشینکۆف و بیکەیسی ئارپێچی و نیشانە شکێن.
شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەکەوە زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، پاشماوەی چەکە سوتێندراوەکانی پەکەکە لە شوێنێکی تایبەت بە ئەرشیفکردن هەڵدەگیرێن و لە داهاتوودا نمایش دەکرێن.