شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمرۆ قۆناغی یەكەمی دەستهەڵگرتن لەچەك لەلایەن گەریلاوە دەستیپێكرد.
نێچیرڤان بارزانی لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت،"هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرنگی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو". هاوكات، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "چه‌كدانانی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان له پارێزگای سلێمانی هه‌نگاوێكی مێژوییه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئه‌مه هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگ و دڵخۆشکه‌ری سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو".
دەشلێت،" دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌باته قۆناغێکی نوێوه و هه‌نگاوی دیکه‌ی کرده‌یی به‌دوادا دێت که پرۆسه‌که به ئاراسته‌یه‌کی دروستدا ده‌باته پێشه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،" هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ته‌واوی پابه‌ندیمان به به‌رده‌وامی هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌ک بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی دووپات ده‌که‌ینه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و ئاسانکارییه‌کی پێویست و جێبه‌جێکردنی هه‌ر ئه‌رکێک کە بکه‌وێته سه‌ر شانمان."
دەشڵێت، "پرۆسه‌ی ئاشتی له کاتێکدایه که ناوچه‌که به قۆناغ و دۆخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لایه‌ک ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێک له‌پێناو سه‌رخستنی ئاشتیدا بده‌ن. له ئاشتیدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌رکه‌وتنی ئاشتی، خزمه‌ت به تورکیا و ته‌واوی ناوچه‌که و هه‌موو لایه‌ک ده‌کات."
هاوكات، هەنگاوێكی مێژوییە بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له باكوری كوردستان و توركیا له رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه".
دەشلێت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه خوێنڕشتن كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و ئێستا سه‌رده‌می بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و چونه سه‌ر مێزی گفتوگۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی هه‌موو لایه‌ك".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمه له كاتێكدا له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بین، شانازیش ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه ئه‌و بناغه ئاشتییه‌ی یه‌كه‌مجار سه‌رۆك مام جه‌لال دایڕشت ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت".
لەلایەكی دیكەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند،" ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆمار کرا. ـەکــ..ـەکـ..ـە لە پێگەیەکی بەهێزەوە وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی گەورە بۆ ئاشتی، چەکەکانیان لەناوبرد. سلێمانی وەک شارێک کە بە دروستکردنی پرد و چارەسەرکردنی ناکۆکی لەڕێی دیالۆگەوە ناسراوە، ئەمڕۆ ئەم رۆڵەی خۆی زیاتر بەرجەستە کرد. بە ئومێدێکی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە.
ش.ح