شارپرێس:
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند،"پێویسته پارتی و یه‌كێتیش، چه‌كه‌كانیان دابنێن و ته‌سلیمی حكومه‌تی هه‌رێمی بكه‌ن".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت:، "هیچ بیانویه‌كی یاسایی و لۆژكی نییه پارتی و یه‌كێتی چه‌كیان له‌ده‌ست بێت".
دەشڵێت، "ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی به گرنگیه‌وه باسی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام سی و سێ ساڵه خۆیان حكومه‌تن! متمانه‌یان به حكومه‌تی خۆیان نییه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ناوی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
70 و 80
پاراستن و زانیاری
زێره‌ڤانی و فریاكه‌وتن
دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ
فه‌رمانده‌یی و هێزی تایبه‌ت
گوڵان و سكرتاریه‌ت
ش.ح