شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دۆناڵد ترەمپدا، نزیکەی 15%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوردەخاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکەی 15%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوردەخاتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 1500 کارمەندە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هەیکەلەی دیپلۆماسی وڵاتەکەدا.
ئەم بڕیارەی ترەمپ کە "کەمکردنەوەی هێز"ە، لەگەڵ دەرکردنی خۆبەخشانە، کاریگەری لەسەر نزیکەی 15%ی کارمەندانی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەش ڕایگەیاندوە، ژمارەکە نزیکە لە 1800 فەرمانبەر، هەروەها ڕێکخستنەوەکەش دەبێتە هۆی چەسپاندن یان نەهێشتنی تەواوەتی چەندین فەرمانگە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا.
ش.ح