شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له دەستهەڵگرتن لەچەك لەلایەن گەریلاوە ده‌كات و راگه‌یاند،" زه‌مینه بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا خۆش ده‌كات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یا‌ندراوێكدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو دەڵێت،" ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی پێشووی حزبه‌كه‌دا دێت ۆ ده‌ستبه‌رداربوونی كاری چه‌كداری له دوای زیاتر له چوار ده‌یه له ململانێ".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به "پێشهاتێكی گرنگ كه ده‌ستپێكی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك به‌رجه‌سته ده‌كات" وه‌سف كرد، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌لێكی راسته‌قینه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا، هاوكارده‌بێت له كۆتاییهێنان به توندوتیژی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ بۆ لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه".
هاوكات "پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه" دوپاتكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هه‌نگاوه "رێگا خۆشده‌كات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ كۆماری توركیای دراوسێمان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان به‌جۆرێك كه سه‌روه‌ری عێراق و توركیا و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییان به‌هێز بكات".
وه‌زاره‌ته‌كه هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌شداربێت له "پێچانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی گرژییه سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان" و ببێته "خاڵی ده‌ستپێك بۆ گفتوگۆیه‌كی ناوچه‌یی به‌رپرسیارانه كه قه‌یرانه‌كان له ره‌گ و ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه بچه‌سپێنێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی دەستهەڵگرتن لەچەك لەلایەن سی گەریلاوە لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
ش.ح
