شارپرێس:
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند،"ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێشوازی لێکراو بەرەو ئامانجی تورکیایەکی دور لە تیرۆر نرا.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ و دڵخۆشکەر بە ئاراستەی ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر نرا. ئاواتی هاوبەشی گەلەکەمان ئەوەیە ئەم پێشهاتە خێرە بگۆڕدرێت بۆ پرۆسەیەک کە ببێتە هۆی نەهێشتنی یەکجارەکی تیرۆر."
فیدان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەڕێز سەرۆککۆمارمان پێشەوایەتییەکی مێژوویی نیشانداوە و لەگەڵ بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، ویستێکی بەهێز و جێگیریان خستوەتەڕوو. پیرۆزبایی لە هەموو بەرپرسانی دەوڵەت دەکەم، کە هەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ سەرخستن و بەدیهێنانی ئەم ئیرادە مەزنە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەش کردووە، "تاوەکو ئەو کاتەی کەجەکە بە هەموو پێکهاتە و توخمەکانییەوە هەڕەشە نابێت بۆ سەر وڵاتەکەمان، گەلەکەمان و جوگرافیاکەمان، لە ئامادەباشیدا دەبین."
ش.ح