شارپرێس:
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى متمانەی تەواومان بەدیمەشق هەیە، به‌ڵام ئێمه دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە هەسەدە لەتێکەڵبون بەحکومەتی سوریا، دەرفەتێکی ڕێزلێگیراوی پێدەدرێت".
تۆم باراك نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا بەئاژانسی ئەسۆشییەتیدپرێسی وتوه، "حکومەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە لەسەر پلانی تێکەڵکردنی هێزەکانیان ناکۆکن، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌مریكا دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە هەسەدە لەتێکەڵبون بەحکومەتی سوریا، دەرفەتێکی ڕێزلێگیراوی پێدەدرێت".
وتوشیه‌تى، "هەسەدە وا بیردەکاتەوە ئەمریکا پێویستە هاوسۆزی بێت، بەڵام گەر داوکارییەکانیان لۆژیکی نەبن، واشنتۆن ناچار نییە هاوسۆزیان بێت".
ده‌شڵێت:"ڕێگە بەهەسەدە نادرێت حکومەت لەناو حکومەت دروستبکات، هیچ بەرەوپێشچونێكیش لەگفتوگۆکانی نێوان دیمەشق‌و کوردی ڕۆژئاواى كوردستان له‌ئارادانییە".
باراك سه‌باره‌ت به‌هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، ئاشكرایكرد، "دۆناڵد ترەمپ بەهەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە، ئازایەتی نیشانداوە بەوەی هەلێکی دیکەی پێداون، ئەمریکا لەکشانەوەی هێزەکانی لەسوریا پەلە ناکات".
