شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جورناڵ-ى ئه‌مریكى لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌یى‌و ئیسرائیله‌وه چه‌ند زانیارییه‌كى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوى تره‌مپ‌و ناتانیاهۆ-وه ئاشكراكردوه، ده‌ڵێت:"سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكى ئیسرائیلى وتوه، ئەگەر ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بچێت، لاریم نییە دوبارە هێرشبکه‌یته‌وه‌سەر تاران".
به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه، ناتانیاهۆ لەکۆبونەوەكه‌یدا لەگەڵ ترەمپ لەکۆشکی سپی وتویه‌تى، "ئەگەر ئێران هەوڵەکانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، ئێمه جارێکی دیکە هێرشده‌كه‌ینه‌وه‌سه‌ر تاران، لەبه‌رامبه‌ریشدا ترەمپ ڕایگه‌یاندوه، خوازیاری ڕێککەوتنی دیپلۆماسین لەگەڵ تاران، بەڵام ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، دژی پلانەکەی ئیسرائیل نابم بۆ ئه‌نجامدانى هێرش".
بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە ناوی ئاشکرانەکراوە قسه‌ى بۆ وۆڵ‌ستریت جورناڵ كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "تاران بەهۆی ئەو زیانە قورسانەی بەر هەردوو بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزو فۆردۆ کەوتون، ناتوانێت یۆرانیۆمی پاشەکەوتکراو لەم دوو بنکانە بەکاربهێنێتەوە، بەڵام زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، بەشێک لەپاشەکەوتی یۆرانیۆمى پیتێنراو لەبنکەی ئەتۆمیی ئه‌سفەهان، لەهێرشەکاندا لەناو نەچوەو ئێرانیش ئەگەر هەوڵی بۆ بدات، دەتوانێ ئەم یۆرانیۆمە بەکاربهێنێتەوە".
بەرپرسە باڵاكه‌ى ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە، وڵاتەکەی بەخێرایی لەهەر هەوڵێکی ئێران بۆ بەکارهێنانەوەی ئەو یۆرانیۆمەی بنکەی ئەتۆمیی ئه‌سفەهان ئاگاداردەبێت.
