شارپرێس:
بەفەرمانی مەسرور بارزانی، وەزیری ناوخۆی هەرێم پەیوەندیکرد
بە پارێزگاری هەڵەبجە و ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی پیشاندا بۆ
بەدەنگەوەچونی هەڵەبجە و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوو ڕۆژە لەناوچەکە کەوتوەتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" بەمەبەستی بەدواداچونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە
دارستانەکانی هەڵەبجە کە دوو ڕۆژە دروست بوەو تا ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی
هاوڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی
دەڤەرەکە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندی کرد بە نوخشە ناسیح پارێزگاری
هەڵەبجە و عەمید عابدین عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە ".
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" وەزیری ناوخۆ سڵاو و خەمباری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێگەیاندن و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو
ئازیزەمان کرد ".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری ناوخۆ ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی
حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی پیشاندا بۆ بەدەنگەوەچونی هەڵەبجە و تیمەکانی وەزارەتی
ناوخۆی راسپارد کە کاری پێویست بکەن بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و
کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
محەمەد سەردار