به‌هۆى مه‌ترسى كوژرانى دواى دوو مانگ ناوى فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەم ئەنبیا ئاشكرابوو

جیهان

06/09/2025‌ 3617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زیاتر لەدوو مانگ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل، میدیاى ئێران، ناوى فەرماندەی نوێی قەرارگەی خاتەم ئەنبیای سوپای پاسدارانیان ئاشکراکرد.


ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئاشکرایانکرد، عەلی عەبدوڵڵاهی کە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوە، وەک فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەم ئەنبیا دەستنیشانکراوە.

لەسەرەتای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەبەرەبەیانی ڕۆژی 13ی حوزەیران، غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگەی خاتەم ئەنبیای ئێران کە سەرەکیترین قەرارگەی فەرماندەیی شەڕ لەو وڵاتەیە، کوژراو ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی شادمانیی لەجێی ئەو دانا، بەڵام ئەویش سێ ڕۆژ دواتر لەهێرشی ئیسرائیلدا کوژرا.

دوای کوژرانی شادمانی، فەرماندەی نوێی قەرارگەکە دەستنیشانکرا، بەڵام ڕاگەیەنرا بەهۆکاری ئەمنی، ناوەکەی ئاشکراناکرێت.

بەپەلە