شارپرێس:
لەچەند ڕۆژی داهاتوو، موچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، سهرچاوهیهكى وهزارهتى داراییش دهڵێت، "ئەو فەرمانبەرانە دوو موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن، جگە لەموچەی مانگی شەشی ئەمساڵ، موچهیهكى ساڵی پاریش وەردەگرن".
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بهمیدیاى فهرمى گۆڕانى وتوه، "بەمنزیکانە فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکان، ئەوانی موجەی مانگی شەشیان وەرنەگرتوە، موچەکانیان دابەشدەکرێت".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی لەمانگی حەوتی ساڵی پارەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، موچەکانیان دابەشدەکرێتو بەمنزیکانە لیستی دابەشکردنی موچەکانیان بەگوێرەی وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە".
وتوشیەتی؛ "جگە لەفەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا کە وەریانگرتوە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە ماوەن موچەی مانگی شەش وەرگرن، بەمنزیکانە لیستی دابەشکردنی موچەکانیان بڵاودەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو فەرمانبەرانه جگە لەموچەی مانگی شەشی ئەمساڵ، موچەیەکی دیکەی ساڵی پاریش وەردەگرن".