شارپرێس:
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشێکی چەکداریی کراوه‌ته‌سه‌ر بنکەیەکی پۆلیس لەشارى ئیزمیر، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه دوو پۆلیس کوژران.
میدیاکانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئەمڕۆ دوشەممە لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریی بۆسەر بنکەیەکی پۆلیسی ئیزمیر، دوو پۆلیس کوژران‌و یەکێکی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، هێرشەکە کراوەتەسەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن لەشارۆچکەی باڵچۆڤا.
زانراوه، لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون‌و یەکێکی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ى میدیاكانى توركیا، مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ هێرشەکەی ئەنجامداوەو لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە بەردەوامە.