ئه‌وه‌ى تائێستا نه‌تزانیوه‌.. تسۆرکۆڤ چۆن ئازادكرا؟

عیراق

11/09/2025‌ 6642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی تەسنیم-ى نزیك له‌سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ئازادكردنى تسۆرکۆڤ كچه‌ ( ڕوسى ـ ئیسرائیلى)یه‌كه‌ له‌عێراق ئاشكراده‌كات‌و بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ڵێت:"ئه‌و كچه‌ لەگەڵ دوو زیندانی نزیک لەئێران ئاڵوگۆڕ کراوە".


بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی کە پشتی بەسەرچاوە ئاگادارەکان لەعێراق بەستوە ڕایانگەیاندوە، ئازادکردنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ لەگەڵ دوو زیندانیی نزیک لەئێران ئاڵوگۆڕکراوە کە یەکێکیان بەرپرسێکی حزبوڵڵای لوبنانییە.

تەسنیم باسی لەوەکردوە، سیخوڕە ئیسرائیلییەکە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئازادکرا، لەگەڵ دوو زیندانیی بەرەی مقاوەمە ئاڵوگۆڕکراوە، لەکاتێکدا ئەمریکییەکان سەرەتا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەوان ئازادییان کردوە.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردوە، یەکێک لەو زیندانییانە عیماد ئەمهەزە هاوڵاتییەکی لوبنانییەو ساڵی ڕابردوو لەباکوری لوبنان لەلایەن یەکەیەکی کۆماندۆی سوپای ئیسرائیلەوە ڕفێنراوە.

هێزەکانی کۆماندۆی ئیسرائیلی هێرشیانکردبوەسەر ماڵی ئەمهەز لەشارۆچکەی بەیترۆن لەباکوری لوبنان‌و ڕفاندبویان، بەپاساوی ئەوەی کە یەکێکە لەسەرکردە دیارەکانی حزبوڵڵا.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، میدیا عێراقییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازادکراوە، ترەمپیش هەواڵەکەی پشتراستکردەوەو ئاماژەی بەوەدا، ناوبراو ئێستا لەباڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدایە.

بەپەلە