ترەمپ: خەریکە سەبرم بەرامبەر بەپوتن نامێنێت

جیهان

13/09/2025‌ 2263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، خەریکە سەبرو ئارامگریی بەرامبەر بەڤلادیمێر پوتن هاوتا ڕوسیەکەی "تەواو دەبێت"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری سەپاندنی سزای توند بەسەر مۆسکۆ بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا.


لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، پێویستە هەردولایەنی ڕوسیاو ئۆکرانیا بتوانن یەکلایی ببنەوە، سازش بەرامبەر بەیەکتر بکەن.

دەشڵێت:"ئەوە سەرسوڕهێنەرە، کاتێک پوتن ڕێککەوتنێکی دەویست، زێلێنسکی ڕەتیکردەوە، کاتێکیش زێلێنسکی ڕێککەوتنێکی دەویست، پوتن ڕەتیکردەوە، ئێستا زێلێنسکی ئامادەیە، لەکاتێکدا هەڵوێستی پوتن هێشتا ڕون نییە".

ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، ئەمریکا ڕەنگە ناچاربێت هەنگاوێکی زۆر بەهێز بگرێتەبەر، ئەگەر ئەو چەقبەستوییەی ئێستا بەردەوامبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەتکردنەوەی ڕوسیا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەئێستاوە سەبرو ئارامگرییەکەی تاقیدەکاتەوە.

بەپەلە