ناتانیاهۆ: سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانى ئێرانمان تێكشكاند

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەکه‌ناڵی 13ی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوه‌، "ئەو شەڕەی ئیسرائیل دەیکات تەنها لەگەڵ حەماس نییە، بەڵکو لەگەڵ کۆی میحوەری ئێران لەشەڕداین‌و حەماس تەنها بەشێکە لەو شەڕە".


بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئه‌و کەناڵه‌ ڕایگەیاند، "ئێمە بەشەکانی ئەم میحوەرەمان یەک بەیەک لەناوبرد، پێش هەموان هێرشمانکردەسەر حەماس".

ده‌شڵێت، "ناچاربوین بچینە ناو ڕەفەح‌و کۆریدۆری فیلادلفیا کۆنترۆڵبکەین، دواتر ڕومان لەباکور کردو ئۆپەراسیۆنی پەیجەرمان ئەنجامداو حزبوڵڵامان لەناوبرد، دواتر پێشڕەویمان کردو لە ئەنجامدا حکومەتی بەشار ئەسەد لەسوریا ڕوخا، هەموو ئەم قۆناغانە بەکردەوە میحوەری ئێرانیان هەڵوەشاندەوە کە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل ئامادەکرابوو".

ناتانیاهۆ لەوه‌ڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەو بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسیی خۆی شەڕەکەی درێژکردوه‌ته‌وه‌ وتی، "ئەم گومانە بنەمایەکی ناڕاستی هەیە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەشەری فەلوجە لەساڵی 2004 بەڕێبەریی ئەمریکا کردو وتی، "چەندەی خایاند تا لەفەلوجە سەرکەون؟ نۆ مانگ، ماوەی نۆ مانگ هەموو دونیا لەگەڵ سێ هەزار تیرۆریست لەشوێنێک کە زۆر کەمتر لەغەزە ئاڵۆزە، لەشەڕدا بون".

ناتانیاهۆ وتیشی، "ئێمە خێراتر لەهەموو سوپاکان لەدۆخێکی زۆر دژوارتردا شەڕدەکەین، جیا لەمەش ئێمە کۆمەڵێک ئاڵنگاریمان لەبەردەمە کە هیچ کەسێکی دیکە توشی نەبوە، یەک لەوانیش پرسی بارمتەکانە".

بەپەلە