شارپرێس:
هێزێکی زۆری ئەمنی عێراق، گوندەکانی زەردک و بیبیانیی سنوری پارێزگای کەرکوکیان گەمارۆداوەو لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەو هێزانەی لەسنورەکە بڵاوەیان پێکراوە، سەر بە هێزەکانی سوپای عێراق و هێزی ئاڵتونی و هێزەکانی هەواڵگرین.
هێزەکان جموجۆڵیان دەستپێکردووە بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دوای ئەوەی لەبوونی کەسێکی گومان لێکراو ئاگادارکراونەتەوە کە ڕەنگە چەکداری داعش بێت.
هەفتەی ڕابردوو لە گۆڕستانێکی ناوچەکە ڕوداوی برینداربوونی گەنجێک و ڕفاندنی گەنجێکی دیکە تۆمار کرا.
گومان دەکرێت ئەو کردەوانە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدرابن.
ئ.ە