شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق لهبارهى دهنگۆیهك بۆ كهمكردنهوهى موچهى پۆلیسو هێزه ئهمنیهكان هاتهدهنگو ڕونكردنهوه دهدات، ڕایدهگهیهنێت، "تەیف سامی وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی نەداوەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتییو نانەوەی ئاژاوەیە".
لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بەناوی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە گوایە وتویەتی، "ئەگەر موچەی زۆری سوپاو هێزەکانی پۆلیس کەمنەکرێتەوە، لەمانگی داهاتوەوە کێشەی نەختینە دروستدەبێتو پارە بۆ موچە بەردەستنابێت".
لهوبارهیهوه وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "بەهەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەبونی هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی سوپاو هێزەکانی پۆلیس یان ڕاگرتنی خەرجکردنی موچە لەمانگی داهاتودا، لەوبارەیەشەوە تەیف سامی وەزیری دارایی، هیچ لێدوانێکی نەداوەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتییو نانەوەی ئاژاوەیە".
لهو ڕاگهیهنراوهى داراییدا ئهوهش هاتوه، "موچەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاساو خشتەی کاتی دیاریکراو خەرجدەکرێت، پارەی بەردەستیش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوامی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانو هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیە داوا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، تەنها زانیاریی لەسەرچاوەی فەرمی وەزارەتەوە وەربگرنو بەهیچ شێوەیەک دەنگۆیەک بڵاونەکەنەوە کە زیان بەئارامی دۆخی دارایی وڵات بگەیهنێت".
