شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق بەرزبونەوەی قەرزی ناوخۆیی بۆ مانگی تەمموزی 2025 ڕاگەیاند، کە گەیشتوەتە 90.30 ترلیۆن دینار، بەزیادبونی 2.91% بەبەراورد بەمانگی حوزەیرانی پێشوو و 16% بەبەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2024.
بانکەکە ڕونیکردوهتەوە، هۆکاری بەرزبونەوەکە بۆ کەمبونەوەی قەرزی بانکە حکومییەکان بەڕێژەی 1.72% لەمانگی تەمموز دەگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیكهوه، سەنتەری چاودێری "ئیکۆ عێراق" ئاماژەی بەوەکردوە، فرۆشی نەوت چیتر بەس نییە بۆ دابینکردنی خەرجییە بەردەوامەکانی مانگانەی دەوڵەت، کە بڕەکەی نزیکەی 11.5 ترلیۆن دینارەو بەشێکی زۆری خەرجییە گشتییەکان پێکدەهێنێت.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کۆی گشتیی خەرجییەکان، کە قۆناغەکانی مۆڵەتپێدانو ڕێککەوتننامەی چینو وەبەرهێنانەکانیش دەگرێتەوە، دەگاتە 27 ترلیۆن دینار کە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە فشارە داراییەکان لەسەر بودجەی گشتیی زیاتربون.