ڕۆهڵات عەفرین: هەسەدە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە دەبێتە مۆدێلێکی نوێ لەسوپای نوێی سوریا

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆهڵات عەفرین، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەموو پێکهاتە سەربازییەکانییەوە، "مۆدێلێکی پێشکەوتوو دەبێت بۆ سوپای داهاتوو لە سوریا کە توانای پاراستنی وڵاتەکەی هەبێت".

ڕۆهڵات عەفرین لەڕێوڕەسمێکدا لەڕەقە، پابەندبوونی هێزەکانی یەپەژەو و هەسەدەی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی ناوچەکە، بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.

هەروەها عەفرین ئاماژەی بەوەدا کە "ئەزموونی هێزەکانیان نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیموکراسی دەکات کە سوپای نیشتمانی داهاتووی سوریا لەسەری بنیات بنرێت".

ئەمڕۆ بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف سەرکردەی کورد لەڕۆژئاوا، فێستیڤاڵێک لە شاری ڕەقە بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین چالاکی و وتار پێشکەش کران.
 ئ.ه

بەپەلە