پێش هه‌ڵبژاردن چه‌ند موچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت؟ سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومیى زانیاریى ئاشكراده‌كات

لە میدیاکانەوە

21/10/2025‌ 19938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی حکومیی ئاگادار، خەرجکردنی دوو موچە بۆ موچه‌خۆران‌و فەرمانبەرانی هەرێم لەپێش هەڵبژاردنەکان، بەدوردەزانێت، ده‌شڵێت، "ته‌نها یه‌ك موچه‌ ده‌درێت به‌هه‌رێم".


سەرچاوەیەکى ئاگادارى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ناردنى دوو موچه‌ بۆ فه‌رانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم زانیاریى ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تى، "وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌وترێت خەرجکردنی دوو موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، پێش وادەی هەڵبژاردنەکان، بەهۆی ئەو قەیرانی داراییەی کە حکومەتی فیدراڵی ڕوبەڕوی بوەتەوە، بەدورزانیوە".

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ بەغداد ئەلیەوم قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "بەدیهێنانی ئەم بابەتە لەئێستادا ئەستەم دەردەکەوێت".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "بەهۆی کەمیی سیولەی دارایی کە خەزێنەی فیدراڵی پێوەی دەناڵێنێت، لەگەڵ دواکەوتنی ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ بەغدا لەلایەن حکومەتی هەرێمه‌وه‌، واده‌كه‌ن حكومه‌تى عێراق توانای بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازە سنوردار دەکات."

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "حکومەتی فیدراڵی تەنها موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم، پێش وادەی هەڵبژاردنەکان خەرجدەکات، بەمەرجێک موچەکانی دواتر به‌گوێره‌ى خشتەی پەسەندکراو، یەک لەدوای یەک خەرجبکرێن."