ZTE نوێترین مۆبایلی خۆی بەپێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا خستە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

22/10/2025‌ 1044 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ZTE مۆبایلی نوێی خۆی Nubia RedMagic 11 Pro+ ڕاگەیاند، کە بەوە جیادەرێتەوە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی لەڕوی کارایی‌و وێنەگرتنەوە تێدا بەکارهێنراوە.


مۆبایلەکە بەکامێرای سێ هاوێنەیی دواوە (50+50+2) مێگاپیکسڵ دێت کە پشتگیری ڤیدیۆی  8K دەکات‌و کامێرای پێشەوەشی بەوردی (16) مێگاپیکسڵە بۆ وێنەگرتنی 8K .

مۆبایلەکە هەروەک خاوەنی بۆدییەکی بەرگری دژ بەئاوو تۆزە بەگوێره‌ى ستانداردی IPX8و شاشەیەکی AMOLED بەقەبارەی 6.85 ئینج بەکوالێتی بەرزو فرێکوێنسی 144 هێرتزو ڕوناکی 2000 کاندێڵ.

جگەلەوەی مۆبایلەکە بەسیستەمی ئەندرۆیدی 16و پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Elite Gen 5  بەتەکنەلۆژیای سێ نانۆمەتر کاردەکات، لەگەڵ بیرگەی کاتی (RAM)ی 12 یان 16 گێگابایت‌و بیرگەی هەڵگرتن (Storage) تا یه‌ك تێرابایت.

هەرچی تایبەتمەندییەکانی ترە بریتییە لەبونی باترییەکی گەورەی 7500 میلی ئەمپێر کە پشتگیری بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا بەتوانای 120 وات دەکات، جگە لەتایبەتمەندی NFCو هەستەوەری پەنجەمۆر لەناو شاشەکەداو تەکنەلۆژیای تیشکی ژێرسور (Infrared).

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی