شارپرێس:
دوای ئەنجامە خراپەکانی
یانەی وەرزشی نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاسین ئاراسی راهێنەری یانەکە
دەستی لەکارکێشایەوەو راهێنەری داهاتوی یانەکەش ئاشکرادەکرێت.
یانەی
وەرزشی نەورۆز لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 26 ئۆكتۆبه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر (یاسین ئاراس) به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له وێستگه‌ی داهاتوی كاركردنیدا ".
بەپێی زانیارییەکان،
لەئێستادا یانەی نەورۆز بەدوای راهێنەرێکی جێگرەوە دەگەڕێت و تاکو ئێستا بڕیاری
کۆتایی لەبارەی راهێنەری داهاتوی یانەکە نەدراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت وەلی کەریم، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکە و ئەرکی راهێنەرایەتی لەئەستۆ بگرێت.
لەم وەرزەی خولی
ئەستێرەکانی عێراق لەکۆی شەش یاری پێنج یاری دۆڕاوە و تەنها یەک یاری بردوەتەوە،
جیا لەوەش بەهۆی ڕوداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی
یانەکە، لەئێستادا نەورۆز لەقەیرانێکی سەختی داراییدایە