شارپرێس:
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا پرۆسه‌یه‌كی تاكتیكییه، نه‌ك ستراتیژیی، به‌ڵكو خۆئاماده‌كردنه بۆ شه‌ڕێكی نوێ، هه‌ردوولا خۆیان بۆ شه‌ڕێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێته‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیداری "دوای ساڵێك پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا به‌ره‌و كوێ" ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن ناوەندی توێژینەوەی شار لەده‌زگای میدیایی شارپرێسه‌وه رێكخراوه، تێیدا چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌شده‌كرێن.
كامه‌ران عوسمان له‌پانێلێكی دیداره‌كه‌دا رونیكرده‌وه، سوپای توركیا پرۆژه‌ى رێگاوبانی سه‌ربازی دروست ده‌كات له‌نێوان باره‌گاكان و له‌نێوان باره‌گاكان و گونده‌كانیش له كاتی پرۆسه‌ى ئاشتیدا، توركیا ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه، كاتێك پرۆسه‌ى ئاشتى سه‌رنه‌گرێت، مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانی گوندنشینه‌كان دروست ده‌بێت، چونكه سنورێكی نوێ دروستكراوه، سنوری راسته‌قینه نه‌ماوه.
ده‌شڵێت، كاتیك توركیا باسى ئاشتى ده‌كات له روی سه‌ربازیه‌وه خۆى به‌هێز ده‌كات، رێگای سه‌ربازی دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها كامه‌ران عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌پرۆسه‌ى ئاشتىی پێشوودا توركیا فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانی دروست كرد و له‌م پرۆسه‌یه‌شدا خه‌ریكی دروستكردنی درۆنی نوێی باشتر و به‌تواناتره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ناكرێت ئاشتى كورت بكرێته‌وه له ئازادكردنی چه‌ند زیندانییه‌ك به‌ڵكو له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتره له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌و ده‌بێت خاڵێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ى ئاشتى گواستنه‌وه‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بێت له‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه كاتێك بنكه‌ى سه‌ربازی دروست بكات، چۆڵى ناكات.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا كامه‌ران عوسمان باسى له‌وه‌كرد، له‌شه‌ڕى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌شه‌ڕى داعشدا توركیا بنكه‌ى سه‌ربازی دروستكردون، به‌ڵام هێشتا ماون، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌پرۆسه‌ى ئاشتى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیان و زیانه‌كانی كه له گونده‌كان كه‌وتوونه‌وه‌و نزیكه‌ى 140 خانووی هاوڵاتی سڤیل ساڵى رابردوو رووخاون له هه‌رێمی كوردستان و ئێمه مه‌یدانی ده‌چینه ناوچه‌كان و گونده‌كان.
