شارپرێس:
دوای 37 ڕۆژ لەبانگەشەی کاندیدو لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، به‌یانى ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت، وادەی بانگەشەکردن کۆتاییهات، كۆمیسۆنیش هۆشداریده‌دات.
سبه‌ینێ یەکشەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەسەرتاسەری عێراق بەڕێوەده‌چێت.
به‌گوێره‌ى ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستنیشانیکردبوو، ڕۆژى 3ى 10ى 2025 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، کاتژمێر 7ی به‌یانى ئەمڕۆش ئه‌و واده‌یه کۆتاییهات.
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای ئەو وادەیە هەر کاندیدو لایەنێکی سیاسیی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن بکات لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتەبەر".
كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، هه‌رلایه‌ن‌و قه‌واره‌یه‌ك بانگه‌شه بۆ لیست‌و كاندیداكانى بكات، ڕوبه‌ڕوى سزا ده‌كرێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانیان له‌چاودێریداده‌بن.