شارپرێس:
بارزانیه‌كى ناو كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى، قسه‌یه‌كى جیاواز له‌باره‌ى یه‌كێتیه‌وه ده‌كات، ده‌ڵێت، "دوای هەڵبژاردن، هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتیی دەگۆڕێت"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "یەکێتیی چاوی لەپۆستی زیاترە لەبەرامبەر ئەو دەنگانەی هێناویەتی".
سیروان بارزانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ڕایگه‌یاند، "دوای ساڵێک لەکاتکوشتن، یەکێتیی هۆکاربوو بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، ئەم بابەتەشیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردنیش هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت".
سیروان بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى وتى، "یەکێتیی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە بەحسابی خۆیان ئەمەشیان بۆ بانگەشە بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت، یەکێتیی چاوی لەپۆستی زیاترە لەبەرامبەر ئەو دەنگانەی هێناویەتی".
ئه‌وه‌شى وت، "پارتی، پێشەنگ‌و یەکەم بوەو هەر بەیەکەمیش دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خەڵکی کوردستان لەسیاسەتی ئەو حزبە تێگەیشتوە، دەمانەوێت لەسەرتاسەری عێراق بەهێزبین بۆ ئەوەی پێگەی کورد بەهێزتربێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان، سیروان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "دەنگەکانمان لەیەک ملیۆن زیاتر دەبێت، چونکە پارتی هەرگیز دەنگدەران‌و گەلەکەی بەجێنەهێشوە، ئەوەی لەم کابینەیە پێشکەشدەکرێت لەخزمەتگوزایدا، موعجیزەیە".
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى جه‌ختیكرده‌وه، "ئەم هەڵبژاردنە دیموکراسیانە نییە، چونکە یەک بازنە نییەو ئەمەش لەبەرژەوەندی کورد نییەو هۆكار ده‌بێت بۆ ه‌وه‌ى دەنگێكى زۆری کورد بسوتێت".
