شارپرێس:
كاندیدێكى یه‌كێتیى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه به‌بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دورخرایه‌وه، تانه له‌و بڕیاره ده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ى ڕویدا گورزێك بوو بۆ خۆمان‌و ناوى شه‌هیده‌كه‌مان‌و ئه‌وه‌شى وترا دوره له‌ڕاستییه‌وه"، به‌ده‌نگده‌رانیشى ده‌ڵێت، "له‌ئەرکی خۆتان مەوەستن، بچنەسەر سندوقی دەنگدان، داواده‌كه‌م، ئەوەی ئێمەی هەڵبژاردوە، دەنگبدات بەدکتۆر بڕیار ڕەشید".
لەیلا کەریم حەمادی كاندیدى ژماره (20)ى لیستى یه‌كێتیى له‌بازنه‌ى سلێمانى كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن دورخرایه‌وه به‌تۆمه‌تى ساخته‌كاریى له‌بڕوانامه‌كه‌یدا، له‌و ڕوه‌شه‌وه له‌یلا ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه بڵاوكرایه‌وه گورزێک بوو بۆ خۆمان‌و ناوی شەهیدەکەمان‌و لەکاتێکی زۆر هەستیاردا ئەوکارەیان بەرامبەر کردین کە دور بوو لەڕاستیەوە".
ده‌شڵێت، "لەبەرئەوەی چەند مانگ لەمەوپێش بەتەواوی فلتەرەکانی یەکێتیی‌و کۆمسیۆن‌و فلتەرەکانی بەغدا تێپەڕیوەو هیچ کێشەیەکی نەبوە، تەنها بە 10 ڕۆژ پێش هەڵبژاردن، هەستان بەدروستکردنی ئەو تۆمەتە".
باس له‌وه‌شده‌كات، "تێپەربونمان بەتەندروستیەکی تەواو ناجێگیردا، لەبەر ئەو ناوزڕاندنە، بوە هۆکاری دواکەوتنی زیاتر لەکارەکانمان، لەبەغداوە هەوڵماندا بڕوانامه‌و سەرجەم بەڵگەکانمان کۆبکەینەوە، بەڵام فریانەکەوتین بۆ گەیشتن بەکارەکانمان، ئێمە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن سەرجەم بەڵگەکانمان لەچاوی کامێراکانەوە دەخەینەڕوو، قسەی دیكه‌من دەبێت‌و بێدەنگ نابین لەبەرامبەر ئەوکارە".
له‌كۆتاییشدا جه‌ختده‌كاته‌وه، "سوپاسی هەرکەسێک لەهاوڕێ‌و خزم‌و کەسە بەڕێزەکان دەکەم کە پشتیوانم بون لەم پرۆسەیە، ئێوە لەهەمبەر ئەرکی خۆتان مەوەستن، بچنەسەر سندوقی دەنگدان، داواکارین ئەوەی ئێمەی هەڵبژاردوە، دەنگبدات بەدکتۆر بڕیار ڕەشید، سوپاسی هاوخەمی‌و بەدەمەوەهاتنتان دەکەین".
