شارپرێس:
دکتۆر تەلار عەلی ئەمین مامۆستای زانکۆ لەپانێلێکدا لەدیداری ناوەندی شار لەدەزگای میدیایی شارپرێس ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەنها دەرئەنجامی گۆڕانکاری نێوخۆیی نییە، هێدەی دەرئەنجامی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانە.
دکتۆر تەلار عەلی ئەمین دەڵێت، پەکەکە هەنگاوی زۆر باشی بۆ ئاشتی ناوەو پێویستەهەنکاوەکان بنرێن و بۆ هەر ئەگەرێکیش ئامادەکاری هەبێت.
دەشڵێت، گواستنەوە بۆ هەنگاوی سیاسی و یاسایی و دەستوری لەوڵاتێکدا کە زۆر دژایەتی کورد کراوە هەنگاوی گەورەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتی یەکخستنی کوردە لەباکورو باشوری کوردستان.