شارپرێس:
محەمەد ئاڵا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەڕۆژئاوای کوردستان لەپانێلێکدا لەدیداری ناوەندی شار لەدەزگای میدیایی شارپرێس ڕایگەیاند، ئێستا شەڕی پرۆژە هەیە لەناوچەکەدا پرۆژەیەک تورکیا بەرگریی لێدەکات، پرۆژەیەکی دیکە ئیسرائیل بەرگری لێ دەکات لەسوریا کە ناناوەندێتییە بۆ وڵاتەکە.
محەمەد ئاڵا ئاماژەی بەوەکرد، کورد شەڕی ناسنامەی خۆی دەکات لەسوریا چونکە لەڕابردودا لەپارچەکانی کوردستاندا زۆرترین زیانی بەرکەوتوەو لەسەر خاکی خۆی وەک میوان سەیرکراوە.
ئەوەشی خستەڕو، لە ڕابردوودا لەدوای شەڕی جیهانییەوە لەپرۆژەی زلهێزەکاندا کورد لەسوریا زیانی زۆری کردووە.