شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى ده‌م پارتى له‌سلێمانیه‌وه په‌یامێكى له‌باره‌ى چونى گهریلاكانى په‌كه‌كه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و مانه‌وه‌یان ڕونكردنهوه دهداتو هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، "یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ى كه هه‌یه جێگیربونى گهریلاكانى په‌كه‌كه‌یه لهڕۆژئاواى كوردستان‌و ئێمه‌ش پشتیوانیى ده‌كه‌ین".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه ده‌زگاى میدیایى شارپرێس ئه‌نجامیدا، نه‌ورۆز ئویساڵ ئه‌سڵان بهڕۆژنامهوانانى وت، "پێشنیاز‌و قسه زۆر سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌وڵاتى سێیه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ك ده‌م پارتى ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ى ئاشتیى سه‌ربكه‌وێت‌و به‌هه‌موو هێزو تواناى خۆمانه‌وه پشتیوانیى ده‌كه‌ین".
وتیشى، "یه‌كێك له‌وانه‌ى باسده‌كرێت، چونى گهریلاكانى په‌كه‌كه‌یه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و جێگیربونیان له‌وێ، ئێمه پشتیوانیى ئه‌و پێشنیازه ده‌كه‌ین‌و پێمانوایه زۆر له‌جێگه‌ى خۆیه‌تى، هه‌م پشتیوانییه‌كى به‌هێز ده‌بێت بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌میش زیاتر گره‌نتى زیاترى پرۆسه‌ى ئاشتیى ده‌كات له‌باره‌ى برایه‌تى نێوان كورد‌و توركه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگه دژانه‌ى باس لهگهریلاكانى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن گوایه به‌یاسا ڕێگه‌یان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه توركیا، نه‌ورۆز ئویساڵ جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ر یاسایه‌ك ڕێز له‌برایه‌تى كورد‌و تورك نهگرێتو پاڵپشت نه‌بێت بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تكراوه‌یه، بۆیه كاتێك باسى پرۆسه‌ى ئاشتیى ده‌كرێت، نابێت هیچ ڕێگرییه‌ك هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌ریلا بۆ باكورى كوردستان‌و توركیا".
ئه‌وه‌شى وت، "ئێمه پشتیوانیى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌و برایهتیهى له‌ئیمراڵیه‌وه بۆ كورد‌و تورك په‌یڕه‌وى لێدهكرێتو گه‌لى كوردیش پشتیوانیى ده‌كات، به‌یاسا ڕێكبخرێت، به‌ڵام ئه‌و یاسایه نابێت هیچ سوكایهتیهكى بۆ گه‌لى كورد تێدابێت، به‌وپێیه‌ى سه‌رده‌مى نوێى برایه‌تى گه‌لى تورك‌و كورد ده‌ستیپێكردوه".
