شارپرێس:
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس كەلەسەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمەوە دەستی كەوتوە، سبەینێ هاوشێوەی عێراق دەکرێتە پشوو.
هاوكات، فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە،"بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، 12 ی تشرینی دوەمی 2025، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دەوام لەدامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.