شارپرێس:
وەک رێزگرتنێک لە
هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، پارێزگاری
کەرکوک بڕیاریدا دەوامی سبەی پێنجشەممە، لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان بکرێتە
پشوو.
ئیدارەی
پارێزگای کەرکوك بڵاویکردەوە بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم
فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا ڕابگرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، ڕێبوار
تەها، پارێزگاری کەرکوك، جەختی کردەوە کە بڕیاری پشووەكە بۆ ڕێزگرتنە لە هەوڵی
فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی، كە بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان
کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگا ئازیزەکەماندا.
محەمەد سەردار