كەشناسی عێراق هۆشداری لەكەشی ئەمشەوى هەرێم دەدات

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان باران بەردەوام دەبێت و ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە هەیە.


عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق لەلكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" بەگوێرەی دواین پێشبینییەکان ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوی لەپارێزگاکانی عێراق کردوە سبەینێ کۆتایی دێت و لەکوردستان باران تاوەکوو سبەینێ بەردەوام دەبێت".

عامر جابری دەشڵێت،" کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ لەڕۆژئاوای عێراقەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی وڵات دەست پێدەکات، بەڵام ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە لەهەندێک ناوچە و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان هەیە.

هاوکات کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت باران بەردەوام بێت و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر ببارێت.