بارزانی: نابێت ڕێگریی لەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان بکرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەمیانی پێشوازیی لەچەند گەنجێکی دوزخورماتو ڕایگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ڕۆژی شەممە مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون. 

بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات.

هاوکات بارزانی ڕایگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.


بەپەلە