شارپرێس:
ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق كە لەشەڕێكدا لهبنكەیەكی دەنگدان لەخورماتوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ته‌قه‌ى لێكراو برینداركرا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ڕۆژی 11ی ئەم مانگەو لەسەروبەندی كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەبنكەی دەنگدانی قوتابخانەی ئیدریسی لەقەزای خورماتوو، شەڕ لەنێوان پاسەوانانی هەریەك لەمەهدی تەقیو عاتف نەجاڕ كە فەرماندەی حەشدی شەعبین دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك دەستبەجێ گیانی لەدەستداو ئەفسەرێكیش بەسەختی برینداركرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەقهزاى خورماتوه‌وه ئاشكرایكردوه، درەنگدانی شه‌وى ڕابردوو موقەدەم مستەفا نەعیم جاروڵڵا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خەڵكی پارێزگای بەسرەیەو ئەفسەرە له‌ڕیزه‌كانى سوپای عێراق‌و لەشەڕەكەدا بەسەختی بریندارببوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.